شەیتان پیاڵەیێک هەنگوین ئەگێڕێ
Appearance
| شەیتان پیاڵەیێک هەنگوین ئەگێڕێ | پیاوچاکی لە دین پێ وەردەگێڕێ |
| کە ئەمووستێکی لە دەمی هەڵسوو | ئەبێتە پیاوی، ئەکەوێتە دوو |
| لە جیاتی شەیتان ئەوان ئەگەڕێن | «شَیَاطِینَ الْإِنس» بەوانە ئەڵێن |
| ئەمانە دەستەی لە خوا نەترسن | لە خزم و کەس و کاریان ناپرسن |
| هی وایشیان هەیە هێند بێ نامووسە | بەوە ئەخوڕێ کە وا جاسووسە |
| ئەم دەردە پیسەی کە ئەخلاقییە | لە برەودایە هەروا باقییە |
| تا هەموو لایەک ئەمە نەزانین | نابین بە هیچ و بێ پشتیوانین |
| خۆ ئەگەر خوای کرد لەمە گەیشتین | پشتمان دایە یەک ئەوسا بە پشتین |
| پشت و قووەتمان کە لە خۆمان بێ | پیاوین هەر چۆنێ ئارەزوومان بێ |
| ئێستە کە کەڵکی خۆمانمان نییە | ئیتر بێگانە ئێمەی بۆ چییە |
| چار هەر ئەمەیە بە تەفرەی شەیتان | نەدەین لەسەر و گوێلاکی خۆمان |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 879
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|