شەیتان لای ڕاست و نەفسیش لە لای چەپ
Appearance
| شەیتان لای ڕاست و نەفسیش لە لای چەپ | بۆ مەشکەژەنێ بوون بە لۆرەلەپ |
| بە گوژمەی مەشکە بژەن نەژایە | ها بڕۆ بۆ بابە و ها بڕۆ بۆ دایە |
| ئەو ڕای دەکێشێ و ئەم ڕای ئەکێشێ | تا دوایی مەشکە هەڵدەتڵیشێ |
| بە جارێ هەرچی تیایە دەڕژێ | پڕیشکی بە سەر خەڵکا ئەپژێ |
| بەم ڕەنگە بە دەست نەوس و هەواوە | ئەشەکێینەوە بەم لاو و بەو لاوە |
| یاخود هەروەک مێش شەیدای هەنگوینە | پێی تێ ئەگیرێ و هەر لای شیرینە |
| خۆ ئێستا شکور پێی پیاو ناگرێ | «بایع» بە کوردی گوردی لێ ئەگرێ |
| بایع لە «بیع»ە و «بەیع» وەرگیراوە | پەردە بە دەورەی «عەیب»دا گیراوە |
| شەوگەردی لە توێی ڕۆژی ڕووناکا | کوردی دۆ نەدیو پف لە دۆ ناکا |
| ئەیان گوت خەیات پارچەی دزیوە | بووە بە بەیداخ لە خەوی دیوە |
| خەیات و بایع وا بە یالللی | هەم حاجی بابا هەم ترەللی |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 817
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|