شەوێک ناوجەرگی ئاسمان ڕۆشن بێ

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
شەوێک ناوجەرگی ئاسمان ڕۆشن بێ  (1952) 
by فایق زێوەر
شەوێک ناوجەرگی ئاسمان ڕۆشن بێ وەک قەڵای مەردی دۆست و دوژمن بێ
ئەستێرەی ئاسمان بە جریوەجریو پرشنگ بگرنە کەژ و دۆڵ و شیو
بووکی مانگ لە کەل چاو هەڵبهێنێ تریفە تریف ڕووی خۆی بنوێنێ
جار جار لە ناکاو کزەی بای شەماڵ ببێتە هاوڕێی سایەقەی ساماڵ
گیانلەبەر لەژێر تارای شەوا بێ سەرجەم لە گرمە و پرخەی خەوابێ
ئاواتم وایە لەگەڵ نازدارێ هەردوو یەک بگرین لەناو گوڵزارێ
کام نازدار ئەوەی ئەگەر پێی شادبم لە بەندی خەم و خەفەت ئازادبم
وەکوو دوو دڵسۆز هەتا بەیانی سکاڵا بکەین بە شادمانی
لەسەر مەخمەڵی گیا و سەوزەڵانی شەونلخون کێش بین بۆ کامەرانی
شەرابمان عەتری پەڕەی گوڵان بێ ساز و سەمتوورمان دەنگی مەلان بێ
مەزەمان ماچی لێوی نازدار بێ پەرداخمان پیاڵەی چاوی دڵدار بێ
لەبەردەممانا خوڕەی ڕووبار بێ لە چاوی مەستی هەستیم لێ دیار بێ
ئای چەندە خۆشە لای منی هەژار ئەو شەوە بۆ خۆم ئەژیم بەختیار
سەرم کەڵکەڵەی ژیانی نابێ دڵم ئارەزووی جیهانی نابێ
سامانی زۆرم نایەتە بەرچاو بیرم دوور ئەبێ لە خەیاڵی خاو
سا فەلەک خۆ تۆ خۆشیت هەیە و ئێش هەلێکی وەهام بۆ بێنەرە پێش
با شەوێک لە سای تۆدا وەک شابم تووشی ئاوات و بەرزی هیوابم
بەڵام سەد ئەفسووس بۆ تۆی نالەبار ڕەگی پیاوەتیت نابزوێ یەک جار
کەواتە تەنیا ڕێی ڕاست و گوشاد مردنە بمکا بەو ئاواتە شاد
تا ئەوسا گیانم لە سزادایە ژینی گیان لەوێ جووتەی هیوایە

1944/9/1
سلێمانی

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse