Jump to content

شەوی گوزەشتە، کە یاری عەزیز میهمان بوو

From Wikisource
شەوی گوزەشتە، کە یاری عەزیز میهمان بوو (1936)
by ئەدەب
310150شەوی گوزەشتە، کە یاری عەزیز میهمان بوو1936ئەدەب
شەوی گوزەشتە، کە یاری عەزیز میهمان بوو ڕەواقی مە، بەسەفا ڕەونەقی گوڵستان بوو
نیگاری مە، کە هەمیشە دڵی بەعیشوە دەبرد دوێ شەوێ بەنەزاکەتی؛ هەزار چەندان بوو
لە عەکسی نووری جەماڵی، وەکو بەهەشتی بەرین بەهەر تەرەف نەزەرت خستبایە، غیلمان بوو
لە ڕەنگی دوو لەبی یاقووتی و مەیی لەعلی بیساتی عوشرەتی مە، خیتتەیی بەدەخشان بوو
دوو تاقی جووتە برۆی، وەک دوو تیغی بڕەندە دوو سەف مژۆڵی سەراسەر، دوو جەعبە پەیکان بوو
دوو تورکی بادە پەرستی، دوو نێرگسی مەستی بەغەمزە: تیر و نەزەر: شیر و ناز: فەتتان بوو
شوعاعی تەلعەتی ماهی، لە چەنبەری گێسوو وەکو حەلقەیی: هالە؛ مەهی درەخشان بوو
بەغەمزە: باز و ڕەوش: کەو، بەجیلوە: وەک تاوس بەلەنجە: هەر وەکو کۆتر، بەشێوە: جەیران بوو
دەهانی خونچە گوڵی، وەقتی نوتق و خەندە و ناز دەمێکی خونچە تەبەسسوم، دەمێکی خەندان بوو
بەدینی یار، هەچی ئەهلی جەمع بوو، مەسروور مەگەر دڵی مە؛ کە لەو زوڵفەوە پەرێشان بوو
ئەدەب، وەتێمەگە ئەو نیعمەتە، هەمیشەگییە کە وە یەکێ لە بەسەرچوونی دەوری دەوران بوو


This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.