شەوقی شۆڵەی شەم کوڵمی نازاران

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
شەوقی شۆڵەی شەم کوڵمی نازاران  (1965) 
by مینە جاف
شەوقی شۆڵەی شەم کوڵمی نازاران عیشوەی نیم نیگای دیدە خوماران
لە هەر دڵێکا کە کەوتە ئەشکار دای ئەڕێزێنێ هەر وەک زەهری مار
هەر تیری غەمزەی نەونەهالان بوو پەیکانی وە ناز ماوەی خاڵان بوو
فەرهادی شێت کرد وا بە هێواشی بە ئاسن بردی وەک مێوە تاشی
بە بەرقی شمشێر سەر گۆنای شیرین بەردی بێ ستوون لەت کریا بە قین
کە چی لە مێژووی عالەم ئارادا شۆرەت بۆ فەرهاد ما لە دنیادا
دیارە لە چین بوو فەرهاد لە پێشا شیرین بە کەمەن زوڵفی ڕایکێشا
بوو بە عەوداڵی پرشەی خاڵەکەی کردی بە سەنگ تاش چاوە کاڵەکەی
ورشە و پرشەی ڕووی خەرامانی چین شەوقی دایەوە لە خاوەر زەمین
کە خورشیدی کرد وێڵ و دەر بە دەر جێی هێڵا تەختی شەهنشای خاوەر
پەیکانی برژانگ سیای خەرامان فەوتانی سوپای خوێنرێژی خاقان
چی بە ئازایی و مەردی و دەمڕاسی خۆرشید لە مێژوو نوسیاوە باسی
جوانی یوسف بوو زوڵەیخای ساوا جێی هێڵا شاهی موڵکی خۆراوا
دانیشت بە کوێری لە ژێر سای چەرداخ شازادەی مەغریب شۆخی بەرز دەماخ
چی کردوە برزوو مێژووی لێی ئەدوێ خۆرشید بە شمشێر فەرهاد بە تەشوێ

1959
کرماشان

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse