شەوقی جەماڵی دولبەرە یا ماهی تابان ئەلغییاس
Appearance
| شەوقی جەماڵی دولبەرە یا ماهی تابان ئەلغییاس | سووتانمی، سووتانمی، مانەندی کەتان ئەلغییاس |
| ئەڵبەت گوڵی گوڵزارەکەی ڕوخساری دیوە ئەو دڵەم | بۆیە دەکا بولبول سیفەت، گریان و ناڵان ئەلغییاس |
| من چیم بەسەر لوقمانەوە، بەم دەردی بێ دەرمانەوە | کە ئاگری نەکوژانەوە سووتام وەک خەرمان ئەلغییاس |
| دەردم موداوا ناکرێ زومرەی حەلیمان ئەلغیاس | فەللاحی دڵ وا ئاگری بەربوو لە خەرمان ئەلغییاس |
| زاماری شمشێری برۆی یارم ئەرەستوو شێت ئەکا | بیماری چاوی دەرکەوێ حەیرانە لوقمان ئەلغییاس |
| لوقمان و جالینووسی چی؟ ژەنگار و مالینووسی چی؟ | بێ سوودە حەبب و شەربەت و مەعجوون و دەرمان ئەلغییاس |
| دەرمانی چاوی سابیری خاکی بەری پێی دولبەرە | چی بکەم کە نیمە قیمەتی، ئیللا دڵ و جان ئەلغییاس |
| سابیر ئەگەر چاوئێشەتە دەرمانی هەر سەبر و سکووت | وەرنە لە درمانی دڵت حەیرانە لوقمان ئەلغییاس |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|