شەشی ئەیلوول
Appearance
لە کزیی کوردان گلاراومە | ڕۆژەکەی ئەیلوول تانەی چاومە |
لە بیرت نەچێ باخچەی بەر سەرا | بە خوێنی کوردی مەزڵووم ئاو درا |
بە گولەی مەترەلۆز ئاوپڕژێن کراین | لەسەر حەق خۆمان بە ناحەق کوژراین |
با پێی تێنەخەین ئەو خوێنە گەشە | چون یادگاری ڕۆژێکی ڕەشە |
سوێندی پێ بخۆین تا ڕۆژی مردن | کۆتایی نەکەین لە تۆڵەسەندن |
ئەو خاک و خوێنە کەینە نموونە | بۆ ئەو میللەتەی ئەمڕۆ زەبوونە |
با لە ناو پەڕەی مێژوو بمێنێ | کورد تۆڵەی خوێنی بە خوێن ئەسێنێ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|