شەدەلار
Appearance
| بەسیەتی مردم نەما ئارامی دڵ، تۆزێ وچان | بێرەوە دیدارێ بنوێنە شەهی کوردستان |
| خوێنی دڵ وەستا لە یادی دووریی ڕووت، لەش سووتا | ئارەزووی دیداری تۆی بوو هاتەدەر، بێچارە گیان |
| دڵ بەدیدارت دەلەرزێ دەست و پا کەچ، وەک زوبان | هەی شەدەی لارت پتر سامی لەسەد تاجی کەیان |
| شەو بەهیوایی سبەی دیداری ڕووت بێدار ئەبم | ڕۆژ بەئاواتی نیگارت هەر لە ڕەنجام و دەوان |
| بێ مەسیح ئاسا نیگاهێ کە بەلایی چاوەوە | دا کە مردوو زیندەبێ بەدواوەیی ڕووحی ڕەوان |
| بێ، بینایی چاوەکانم چوو لە تاوی چاوە چاو | بەندی جەرگ و دڵ لە بێ ئارامی جەڕران و پسان |
| بێرەوە بڕوایی من، هەر تۆی مەبەست ئیمانەکەم | بۆ لەمن زویری دەزانی بێ وەیە کردەی نەزان |
| هۆ ئەسیری کام ئەواتت هاتە دی، یارت دەوێ | دەرد و ڕەنج و داغی دڵ بوو سەربەسەر بۆ تۆ ژیان |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|