شێرە سەگێکە هی دۆستێکی من

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
شێرە سەگێکە هی دۆستێکی من  (1952) 
by فایق زێوەر
شێرە سەگێکە هی دۆستێکی من تا بڵێی وریا و زیرەک و هێمن
هەروەک یاساوڵ شەو تا بەیانی لەبەر دەرگایە بۆ پاسەوانی
ئیتر خاوەن ماڵ بێ خەم بێ حەسحەس بۆ خۆی لێی ئەنوێ و ناترسێ لە کەس
هێشتا نەمدیوە سەگی وا ئەمین هیچ هەڵپە ناکا لەبۆ شت دزین
بام سەری تەبەق هەر بەرەڵڵا بێ دەم بۆ نان نابا لەبەر لووتیا بێ
ئەبێ هاوڕێکەم خۆی بەشی دانێ چونکە سپڵەیی و مووشە نازانێ
بە دوو نانی جۆ و کەمۆڵەیەک ئاو قانیعە و هەڵمەت نابا بۆ پڵاو
هێند بەوەفایە کە بوویتە یاری کە دیتی خۆی دێت بۆ لات بە یاری
هێشتا تووتک بوو کە منی دیبوو منیش بە خۆشی خۆم پێ ناسیبوو
موددەتێ ڕابوورد کە دیم لێی ترسام ئەو منی ناسی و هەڕای کرد بۆ لام
قرووسکە قرووسک هەروەک زوبان زان تێی ئەگەیاندم جەفای لێک بڕان
ئیتر نازانم یاران چۆن حەیوان ئەبێتە خاوەن ئەخلاقی وا جوان
بەڵێ هەندێکی هی مامۆستایە بەڵام زۆریشی هەر لە خودایە
زۆری وا هەیە بە ناو ئینسانە لێی ورد بیتەوە جان کوڕی جانە
ئەگەر ناودەمیان پڕکەی لە هەنگوین لە تۆ بترازێن ئەکەونە نەفرین
بێ وەفا و سپڵە خائین نالەبار کەموکووڕیی پیاو ئەبەن شاربەشار
ماڵی خزم و دۆست وەک گەزۆ و مازوو ئەفڕێنن ئەیخۆن بە زۆری بازوو
شیرازەی دۆستی لایان پساوە کەمترین هەڵەی تۆی لەبەر چاوە
بە قسە هیچی نەهێشتووەتەوە بەڵام بۆ کردە زوو لێبووەتەوە
دیار بێ و دیار نەبێ ئەیەوێ کە پیاو لە هیچە کەوشی بخاتە سەرچاو
لای تێگەیشتوو سەگێکی هەژار بەشەرەفترە لە سەد بەدکردار
هەرچەند ئەوانە وەک پیاو خوڵقاون بەڵام تا وا بن لای من گڵاون
شێرە تاو توو ناکەم بەوانە هەرچەند حەیوانە کردەوەی جوانە
ئەشێ هەرکەسێ کە وا بێ خێرە پێی بڵێی درێغ نابی بە شێرە

1945/10/20
شێراوێژە، چوارتا

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse