شێری مەیدان

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
شێری مەیدان  (1966) 
by عوسمان عوزێری

بەبۆنەی نەخۆش کەوتنی «حاجی ئیبراهیمی چەرمەگی» مامیەوە ئەم هۆنراوەیەی نووسیوە:

گەورەم ئەی شێری نەترس و نەبەز ئەی پڵنگی کورد، جەنگاوەری بەرز
سەرۆکی دلێر، ئەی دوژمنڕفێن ئەی سەر لەشکری ناپاکانڕفێن
یەکەم چەکهەڵگر بۆ ڕێی ڕزگاری بۆ هەڵگیرسانی شۆڕشی چەکداری
شۆڕشی ڕزگاریی کورد و کوردستان کەوا هەموو کورد سەراپا هەستان
لە سەرەتاوە تۆ ئیسپاتت کرد بۆ هەموو لایەک، بۆ نەتەوەی کورد
کەوا پێشمەرگەی ئەم کوردستانەی خۆ بەختکەری، سەربازی تا هەی
لە ڕێی ڕزگاریی خاکی کوردستان بەختت کردووە سامان و گیان
ئەو گشت کردەوە بەرزانەی تۆ وەک شێر کردووتن هەتاکوو ئەمڕۆ
مایەی شانازین هەتاهەتایە خەباتت بۆ کورد بۆتە سەرمایە
مێژووی کورد هەتا دنیا بمێنێ ناوی دلێری ئێوە ئەهێنێ
ئەمڕۆش کەوا تۆ نەخۆش کەوتوویت برین بەم جۆرە لەجێی خستوویت
سەیری ئاسۆ کە هەڵمی هەناسە نزای پڕ گوڵی پڕ خەم و تاسە
بەرز ئەبێتەوە لە هەموو لاوە کوردەواری گشت بەدەم دوعاوە
لە قاپی گەردوون ئەپاڕێنەوە بۆ چاکبوونەوەت ئەلاڵێنەوە
خوا تۆ بهێڵێ هەتا دێرزەمان بۆ شۆڕش، بۆ کورد، بۆ گشت کوردستان
مامە گیان هەروا تۆ بۆ ئەم عێلە بە گەورەییی ئەم خوێش و خێڵە
سەرکردەی بەرزی، ڕێ نیشاندەری باوکی دڵسۆز و بەرز و سەروەری
نزامان وایە لە خودای مەزن لە پیاو و لاو و منداڵ، کیژ و ژن
خوا بکات لە تەمەنی ئێمە هەڵگرێ لە خۆشی و شادیی ئێمە ببڕێ
هەمووی بخاتە سەر تەمەنی تۆ دەرد و بەڵای تۆ نەک تەنها ئەمڕۆ
هەتاهەتایە لە ئێمە کەوێ بەبێ تۆ نەژین ساتێ نەک شەوێ

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse