شێخ حەسیب
Appearance
| دوێ فریشتەی شیعر وەحیی هانی | دەرحەقی شێخ حەسیبی تاڵەبانی |
| ئەمە بوو ڕۆحی گەورە لەو بچکۆلەیە | هێندە بڵندە هەتا حوکمڕانی |
| هەر وەکو ئەم بوو بسمارکەکەی ئەڵمان | بەم بڵێن ڕەوایە بسمارکی کوردانی |
| لەم وڵاتانە، لەم چاخە، لەم تەمەنە | هیچ نییە کەس ببێ بەهاوشانی |
| هێندە ڕزگارە، ڕزگارییە هیوای | هیچە لای بەندی دەستوور و گۆرانی |
| سەیری چارەی بکەی دەڵێی شێرە | تازە دەرکەوتووە لە جێی و لانی |
| سایەیی سێبەری کێوی لێوی چەم | گشت حەساوە لە سایەیی یارانی |
| فەڕی چاکی و سوودی بێ نرخە | هێندە بێ نرخە بۆتە تاڵانی |
| ڕۆژهەڵاتی نەبوایە، دیاری بوو | لە جیهان وەک ئەنشتاینی ئەڵمانی |
| فەیلەسووفانی ئاسیا گشت گوم | هەر چلۆنێ کە گوم بووە (کان)ی |
| هۆ ئەسیری ئەوەی لەوی ئەدوێی | زۆر بەرەو ژوورە پایە وو شانی |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|