شێت و شەیدایی بتێکە، دڵەکەی پڕ لە خەیاڵ (II)

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
شێت و شەیدایی بتێکە، دڵەکەی پڕ لە خەیاڵ  (1936) 
by ئەدەب
شێت و شەیدایی بتێکە، دڵەکەی پڕ لە خەیاڵ لە دووسەد وەعدە یەکێکی؛ کە وەفای بووبێ، محاڵ
ساحیرە، شێوەزەنە، چیهرەنما، جیلوەگەرە بێ وەفا، پڕ لە جەفا، شەرت و بەقا و عەهدی بەتاڵ
دڵبەرە، شۆخ و گوڵئەندامە، بەناز و بەجەفا شوهرەیی ئەنجوومەنە و فیتنەیی جان؛ ئافەتی ماڵ
ساقی و بادەخور و ڕەند و خۆش ئاواز و حەریف سادەیە، موغ بەچەیە، سەروو قەد و ماهـ جەماڵ
موومیان تەنگ، دەهان تاق، جیهان جووت پەری دین کڕ و نازفرۆش و جەرگبڕ و عەقڵ زەواڵ
سیم تەن، سێب زەقەن، غونچە دەهەن، جەبهە کەمەن ماهـ ڕوو، سیلسیلە موو، شیفتە خوو، پڕ خەت و خاڵ
زاهید و ناسخی تەقوا، شەڕی تاعەت، سەری کوفر دزی دین، ساریقی دڵ، کەسری زەکا، نەقسی کەماڵ
سەنەمی زوڵف بەخەم، عیشقی ستەم، فیرقەتی سەم دەم عەدەم، قوربی عەلەم، هیجری ئەلەم، وەسڵی محاڵ
کەبک خەت، باز ڕەوش، سەقەر سەدا، پەنجە عوقاب چاو مەراڵ، ئاسک نیگەه، شێرفکەن، سمت غەزال
دەگەڵ ئەو یارە هەموو شەو، بە ئەدەب عەیش و نەشات ڕادەبوورد؛ چۆن؟ بەشەراب و نەی و غەوغا و قەوال
دوێ شەوێ، تەوسەنی خەوی: سەرکەشیی کرد و نەهات باری خەم کۆبووەوە لەو دەشتە، بەلنگە و بەجەواڵ

This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:

  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.

Public domainPublic domainfalsefalse