شیوەن بۆ باوکی
Appearance
| چبوو لێمان لەکاتێ کەوتیە دوور | دەسا پڕ گۆڕەکەت بێ ڕەحمەت و نوور |
| لەبەر ئارامی دڵ خۆت مای لە لامان | وەلێ ڕوحت گەیشتە عالەمی ژوور |
| کوڕان و خزم و خوێش و دۆستی لاوت | لە غەم پیر و هەموویان پشتیان کووڕ |
| لە داخت شاری کەرکووک خوڕ ئەگری | لە خوێنی چاوە حەوشی تەکیەکەت سوور |
| بەشادی و سەربڵندی چویتە جێ | بەهەشتە باڵەخانەت نۆکەرت حوور |
| ڕەفیقی چاک و چاکیت بۆ هەموو کەس | کەس ڕەنجی نەدی لێت تاوەکوو موور |
| یەکێ پرسی لە تەئریخت وتم پێی | لە دیوانی خودایە حي مغفور |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|