شیوەنی شێخ موحەممەدی کەرەدان
Appearance
لە ڕێگەی نەعشی پاکی شێخ موحەممەد سەییدی واڵا | هەزارانێ لە دەوری دارەمەیتی مەرقەدی ئاڵا |
وەها هاژا بوو عالەم هەر وەکو دەریا لەمەوجابێ | لە یەکتر بێ خەبەر مەستانە، دەبزووتن هەموو لالا |
لەسەر دەس، دەس بەدەس، تاکو گەیشتە گۆڕی پڕ نووری | بەڕووی یەک، مەردم و حۆری و فریشتە، گشتی هەڵ کاڵا |
بەشەر دەیویست زەوی بێ جێی، مەلەک دەیبردە عیللییین | سوڵح وا بوو لەشی لێرە، مەلەک ڕۆحی بەرێ باڵا |
ئەساسەن ڕۆح پەروەر بوو، لە دنیا و لەززەتی بێزار | لەشی بەرگێکی کولفەت بوو، بەمردن ڕۆی و داماڵا |
سەما وا غارەتی کرد، کۆمەڵی نووری بەیەغما برد | ئەمە پیشەی سەمایە، ڕووی زەوی هەردەم ئەکا تاڵا |
بە غوفرانی وەدوود تەئریخی ساڵی ڕیحلەتی شێخ بوو | بولی باغی بەهەشتە شێخ موحەممەد سەییدی واڵا |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|