شیوەن
Appearance
| ئەی وەتەن! دایم خەریکی شیوەن و گریانتم | ئەی وەتەن! سووتاوی زامی دەردی بێ دەرمانتم |
| گەر خوا بۆم کا بە وەڵڵا گیانفیدای لاوانتم | ئەی وەتەن! شێواوی حاڵی قەومی بێ سامانتم |
| دایما سەودازەدەی دەستی خەم و هیجرانتم | |
| خۆم ئەزانم چەن کەساس و دڵ برین و ڕەنجە ڕۆم! | خۆم ئەزانم، چۆن دوچاری زامی پڕ ئێش و بەسۆم! |
| با بزانن یەک بە یەک ئەفغان و تورک و فارس و ڕۆم | کۆهکەندەی بێستوونی فیرقەتی شیرینی تۆم |
| بۆیە دایم بێ تەوەققوف، جان بەڵاگەردانتم | |
| ئەی وەتەن! وەڵڵا لە بووکی یەکشەوە زیباتری | تۆ لە دووسەد کیمیا و زێڕ و گەوهەر چاتری |
| بۆ خوماری کەلە بێ شک تۆ لە مەی سەهباتری | تۆ بە مومتازی لە فیردەوەسی بەرین ئەعلاتری |
| بۆیە وەک بولبول هەمیشە تالبی گریانتم | |
| ئەو کەسەی تەنیا و بە بێ کەس ڕۆڵەڕۆی بێ، هەر منم | خەم فرۆش و خەم کڕ و یا خەم بە کۆی بێ، هەر منم |
| گەر بە ڕاستی بێ تەواوی یا درۆ بێ، هەر منم | گەر لە دنیا تاقەتی ئەحزانی تۆی بێ، هەر منم |
| وا موقیمم ئەی وەتەن، وەک شاخی هەورامانتم | |
| گەر دەمیشم هەڵدروون، دڵ ناڵە و ئەفغان ئەکا | چاو بە بێ فیکری دەروون چۆن فێرە خۆی گریان ئەکا |
| دار و بەردی هۆدەکەم، هەر زیکری یا کوردان ئەکا | عیشقی میللەت لە دڵما هێرش و جەولان ئەکا |
| ئەی وەتەن! بۆ تۆ بفەوتێم، قۆچەکەی قوربانتم | |
| من وەکوو ئەسکەندەرم، کەوتوومە ناو گێژی مەمات | ئەی ئەرستۆی خوێندەواران! غیرەتێ بۆ ڕێی نەجات |
| ئەی وەتەن! وەک بەعزێ کەس گوێ نادەمە هات و نەهات | گەر لەگەڵ یادی ئەتۆدا، سەرفی کەم مودەی حەیات |
| وا ئەزانم موونسی سەد کەوسەر و عەدنانتم | |
| قانعا نەزمت پەشێوە، داخەکەم فاییەی چییە؟ | من ئەزانم هەوڵ و دادت بێ سەمەر داری بییە |
| هەرچی هاوارێ ئەکەی، لای بێ تەمیز هەر فیفییە | باوەڕت بێ ئەی وەتەن! لافم لە ئەشعارا نییە |
| شاعیرێکی گیانفیدای، ئاو و هەوای نیشتمانتم | |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|