Jump to content

شین و واوەیلایە یاران تێتە گوێم دەنگی گرین

From Wikisource
شین و واوەیلایە یاران تێتە گوێم دەنگی گرین (1965)
by مینە جاف
303700شین و واوەیلایە یاران تێتە گوێم دەنگی گرین1965مینە جاف

شیوەن بۆ شێخ قادری حوسەینی سۆڵە

شین و واوەیلایە یاران تێتە گوێم دەنگی گرین حەشرە وا سەیوانی غەم پۆشیویە ڕووی گەردوونی شین
پێم بڵێن ئێوە و خوا، ئەسپابی ئا ئەم فیتنەیە بۆ چی ئەشراف، تاکو ئەسناف، ئەشقیا، تا ئەهلی دین
یا قوڕی پێواوە یا ڕەشپوشە یا خۆ شین ئەکا یا وەکوو دانیشتووە، مەبهووتە، مات و دڵ خەمین
ئەسمان ڕووخاوە، خۆر گیراوە، دونیا ئاخرە کۆچی شێخ قادر چووە بۆ باخچەیی خولدی بەرین
بێنەوە بگرین بە کوڵ، شیوەن بکەین گشت کورد زوان بۆ قەڵای پشت و پەنای عیسیانی کوردی بێ موعین
دەک فەڵەک داوا ئەکەم هەر لێڵەییی بێ بەختەکەت بۆچ کەژی سەرشاخی سۆڵەت خستە ژێر قەعری زەمین
چۆن ئەبێ دڵ خۆش بکەین ئێستە بە خۆشیی نەو بەهار مادەمێکی چەرخی چەپگەرد ئەم بەهارە، شاگوڵی باغی بڕین
نەو نەمامێ بوو لە گوڵزاری ئومێدی سەربەسی بۆ تەرەقیی کورد ببێتە نەردەوان و سەرکەوین
سەیری کە دەستی قەزا چۆن دایە بەر تیغی ئەجەل چۆنی کاول کرد بە جارێ قەسری هیوامان بە قین


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).