شین بۆ فایق بێکەس

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
شین بۆ فایق بێکەس  (1953) 
by قانع
دیسان هەوری خەم وەک جاری جاران خەم ئەبارێنێ لەباتی باران
ناڵە و چەخماخە و بریسکەی لە دوور هانی و ڕژانی لەسەر سارەزوور
دای لە بنچینەی زانینی کوردان قوڕیدا بەچاو دەستەی هام فەردان
قەڵەمی لەدەس فایق خستە خوار لەدنیا دەرچوو بێ کەس و هەژار
بڵێن بە گوڵان هەر دیلی خاک بن لەمن خرابتر دیدە نمناک بن
گۆیژە هەر بگری تا ئاخر زەمان کێ بتلاوێنێ بە ئەشعاری جوان
با پیرە مەگروون پیر و زویر بێ تا ڕۆژی مەحشەر ئەوی لە بیر بێ
جونکە دوای بێکەس بێ کەس ئەکەوێ کەس ناوی نابا وهیچ کەس نایەوێ
زەڵم و تانجەڕۆ بێنە سەر گریان لافاوی فرمێسک بەرن بۆ سیروان
بڵێن شاعری هۆزی کوردان ڕۆ لە شەشی ئەیلوول شێری مەیدان ڕۆ
کاتێ کە بیستم دایکی خاکی ڕەش شاعری وەهای گرتۆتە باوەش
بۆ ڕۆژی فەوتی نەویم لە قەلبم بە چاوی تەڕ و دڵەی پڕ لە خەم
گوێم گرت کوردستان بە شین و زاری بە هەی ڕۆ هەی ڕۆ و بەبێ قەراری
ڕوانیم قەڵەمی گرتوە لە دەس مێژوو ئەنووسێ بۆ فایق بێکەس
شەوی یەکشەممە لە هەژدەی سەفەر لە نۆزدەی کانوون لە کۆڕ چووە دەر
بە پیتی ئەبجەد نووسی بۆ کوردان خوێن ئەبارێنێ ئاسمان نیشتمان

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse