شینی ڕەزاشا (II)
Appearance
| لە ناو چاخانە و بازاڕدا بوو بە قاوەقاو | کە ڕادیۆ حوکمی ڕەزا پەهلەوی ناو برد بە ڕووخاو |
| حوکمێکی هێندە بێ ڕەزا و پیس بوو، حەتتا تەنانەت | ئاغای ئیستیعمار نەیگرتە خۆی و کردی ئاوە ئاو |
| ئەو حوکمە شوومەی هەر لە مادەوە تاوەکوو ئەمڕۆ | خەریکی فەوت و سەرکوتی کوردە بە سەد چاووڕاو |
| لە جێی ئەو خووگە، وا حەمەڕەزای کوڕی دانرا | بێ شکم ئەمیش وەکوو ئەو گۆڕ ئەکرێ و ئەکەوێتە داو |
| خۆزگە بەمیشدا بگەیشتمایە، کە کوردی نەبەرد | تۆڵەی بەرودوای کوردی ئێرانی لێ ئەسەند بە تاو |
| جارێ بۆ ئەویان با تەئریخ دانێم گەر منیش نەمام | ڕوڵەمان زۆرمان تەئریخی ئەمیش بگرنە بەرچاو |
| بۆ تەئریخی ئەو چوومە سەر تەل و بانگم کرد هەلاو | «سەگێک تۆپیوە، ڕایئەکێشنە، ناوەندی گەناو» |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|