شینی ڕەزاشا (I)
Appearance
| حەسرەتا بۆ مەرگی تریاکیی گڵاو | مەفخەری تریاکییانی میاندواو |
| ئەکبەرئاباد دوور لە تۆ بێ ڕەونەقە | ڕووسپی بێ بەرگ و نانە و بەشبڕاو |
| موشتەری و شاگردی ناو مەیخانەکان | بۆت زویرن، سەر بە قوڕ، هیوانەماو |
| بۆت پەرۆشن، دڵ بە خەم شیوەن ئەکەن | بەنگفرۆش و بەنگکڕ و دمڵەکدڕاو |
| شین ئەگێڕن زۆر بە کوڵ بۆ مردنت | پۆخڵەی بێقیمەت و قنگهەڵچڕاو |
| جەردە و تاڵانکەرانی بێڕەوشت | دەستەپاچە و سەرکزن، ئەژنۆشکاو |
| بێشعوور و سەرسەری و حیز و تەرەس | بۆت ئەنۆشن شەربەتی مەرگ و زووخاو |
| ڕۆژی مەرگت ڕۆژی جەژنە بۆ وڵات | بەزم و ئاهەنگە لە ناو پیاوانی پیاو |
| پۆل بە پۆل گەورەکچان و شۆڕەژن | وا لە سینگ خۆیان ئەدەن عەتر و گوڵاو |
| ..................................... | ماشە و مەنقەڵ خوماریان دێت لە چاو |
| ساڵی تۆپینتم لە شاپوور ویست وتی | «کەر کە تۆپی ڕایدەکێشن بۆ کەناو» |
١٣٦٢ی کۆچی مانگی
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|