شینی شەهیدانی کورد

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
شینی شەهیدانی کورد  (1962) 
by ئەسیری
یارەب چە موسیبەتێکە لە کوردانی ئێمە قەوما لەم میللەتە مەزڵوومە نە خۆراک و نە خەوما
خوێنی شوهەدا هەر وەکو سێلابی بەهارە هەروا لەشی کوژراوە دەتلێ بە ڕووبارە
هاوار و گرین و جەزەع و ماتەم و شینە ئەم زوڵمە لەبەر ئارەزووی دینی موبینە؟
شێخ و عولەما و سەید و سادات و ڕەئیسان بێ شوبهە بەناحەق هەموو بێکردەوە کوژران
بۆتی بژمێرم شوهەدای وەتەن و دین بڕوانە دوو چاوت بەخوڕەم جۆگەی خوێنین
شێخ قادری سەردار و موحەممەد خەڵەفی ئەو دکتۆر فوئادە کەسی من گوێ گرە بشنەو
سەعدی بەگ و فەوزی بەگ و قاسم بەگ و خان بەگ یوزباشیە فیکرەت بەگ و، ئەجزاچی سالح بەگ
شێخن هەموو عەبدوڵلا و سەیفوڵلاە دیندار مەلا سەلیم نەقشی، لە باتنی دڵی هوشیار
ئایا چە ڕەئیسێ بوو، لە عەشیرەت حەمە ئاغا؟ بۆ شێخ عەلی دڵ دەسووتێ سینە لە داغا
یوزباشی قادر بەگ و ئەبوبەکر و عیززەت سەردار ئیعدامی مەلا قادری کرد دوژمنی غەددار
خۆی کردە فیدای وەتەن کورد سەعید بەگ قوربانی وەتەن بوو بە سەرو ماڵی ڕەشید بەگ
کوژراوە ئیسماعیل بەگ ئەمما بە چ غەدرێ بۆ لاوەکانی بەدرخانی سینە دەکوترێ
خۆی و کوڕەکانی یە شەهادەت هەموو ڕۆیین موفتی لە دیاربەکر ئەمانە هەموو خۆیین
ساڵح بەگی پاشا چە ڕەئیسێ بوو دەزانی؟ مەعسوومی برایم پاشا فەوتا چووە فانی
گەورەی هەموو لایێ بوو ڕەئیسی هەموو میللەت خۆی و کوڕەکەی شێخ سەعید کەوتنە زیللەت
دیندار و موسڵمان و موتیع بوون بەشەریعەت زۆریان عولەماو سەیید و ئەربابی تەریقەت
گەورە بەهەزاران و ڕەعیەت بەملیۆن چەند سەدی دی، چوونە ئەگەر، بێ سەروشوێن
ئەم دەرد و بەڵا و ئەلەمەی هاتە سەر ئێوە ئەی کوردە مەگەر چێشتبێتی خانلغی خێوە
خوێنی دڵە دەڕوا لە دوو چاوی کەسی کوردی پیاوی وەتەنی وایە، برا گەورە و وردی

1925/12/05

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse