شینی ساڵح زەکی بەگی ساحیبقران
Appearance
| نەبوو ئەی پیاوی چاک چاخی نەمانت | بۆ گەل لەم چەرخە پێویست بوو ژیانت |
| لەداخی گەل زوانم بەسترابوو | لەداخی تۆ کراوە بۆ بەیانت |
| لەداخی کۆچی تۆ دڵ بوو بەسووتوو | ئەگەرچی بۆ بەهەشتە ڕێی ڕەوانت |
| کە جێت هێشتین و ئنجا لێت گەیشتین | چلۆن بوو بۆ گەلت هەوڵ و دەوانت |
| پیاوی لەشکری زانا و هۆشەنگ | کەلێنی خستە قوللەی گەل نەمانت |
| لەشت گەرچی نەما، گوم بوو لەبەرچاو | دەمێنێ تاکو کورد مابێ، نیشانت |
| گەواهی و بەڵگەی گەورە و بوزرگیت | لە دووی خۆت، جێ نەمانی موڵک و ماڵت |
| بەمە زۆر بەرز و باڵاوو بوڵندیت | هەتا ئەوجی فەلەک چوو ناوونیشانت |
| دەڵێ ئەو دەوڵەتەی جێما لەپاشت | بەسە ئەو ناوی چاکە بۆ بەیانت |
| نەبوو کورتیت لە کاری چاکە بۆ گەل | نەشت کرد هیچ درێغی نان و خوانت |
| لە غوفران هاتەدەر تەئریخی چوونت | لەبۆ باغی بەهەشت جێگیر و مانت |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|