Jump to content

شیفتەی سیمبەرێکم، بتی شیرین سوخەنێ

From Wikisource
شیفتەی سیمبەرێکم، بتی شیرین سوخەنێ (1936)
by ئەدەب
310296شیفتەی سیمبەرێکم، بتی شیرین سوخەنێ1936ئەدەب
شیفتەی سیمبەرێکم، بتی شیرین سوخەنێ هەر وەکو بەڕهەمەنان والە بەزیبا وەسەنێ
قامەتی نارەوەنی گوڵشەنە، ئەمما بەقیاس سونبول و سۆسەن و گوڵ بەرگ و بەری نارەوەنێ
زوڵفی بۆ مەحبەسی دڵ، شەهری «سەبیرە» بەمەسەل کە بەقانوونی مەسیحی، دز و عاسیی دەبەنێ
تیغی ئەبرۆیی کەشیدەی، لەسەر ئەو چەشمی سیاهـ وەک دوو شمشێری بڕندەن، بەدوو تورکی خۆتەنێ
فەوجی موژگانی بەرابەر، بەدوو سەف خستە نیزام وەک سەفئارایی پیران، لە سپاهی پەشەنێ
چەشمی شەهلایی سیەه، مەستی خومار ئالوودەی، نەرگسێکە، سەحەری بێتە فرووغی چەمەنێ
لەبی وەک غونچە و چیهرەی بەمیسالی گوڵی گەش گوڵ دەبارێ لە دەمی، غونچە: ئەگەر پێدەکەنێ
نوتقی شیرینی بڵێم چۆنە؛ وەکو شەهد و شەکەر چەشمی بەد دوور بێ لە فیرۆزەیی خاڵی زەقەنێ
گەردەنی هەر وەکو مینایی لەبالەب لە زوڵاڵ چ زوڵاڵێکی! فەقەت جەوهەری جانێ بەتەنێ
سینە؛ وەک گوڵشەنی نەسرینە، شکوفتە، ئەمما باغەبان بۆ تەمەعی خونچە، چ دەستی نەکەنێ
جووتێ پستانی؛ وەکو جووتێ هەناری خڕ و تورت دەپەڕن؛ گەر لەپڕێ دەستی بەقایم بدەنێ
چ بڵێم ناف و شکەم؛ چۆن و چ تەرزن بەسیفەت نافی وەک نافە؛ شکەم: خەرمەنی بەرگی سەمەنێ
بێینە سەر جفتەیی ڕەنگینی، لە نێو ڕانی سپی وەک پەڕی لالەیی، مونەققەشە لەسەر نەستەرەنێ
خڕ و پڕ، نەرم و سەمین، وەک فەنەری کاری فەڕەنگ جوست و خێزێکی هەیە؛ وەختێ کە دەستی دەگەنێ
ئیشتیاقی شەبەقم، هەر شەوە، بەو جفتەیی تەنگ هەر وەکو شەوقی غەریبانە، بەبادی وەتەنێ
خۆزگە جۆڵایی موحیببەت، بەمەکووکێکی نوعوز پوودی وەسڵێکی لەسەر کارگەهی دابتەنێ


This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.