شیری بڕندە قەڵەمە
Jump to navigation
Jump to search
لە غەمت ڕۆڵە ئەوا ناخۆشیی بچکەم وەرەمە | جگەرم خوێنە، دڵم خانەیی دەرد و ئەلەمە |
بۆتە خولیا لە سەرم، گەر لە سەرم دەن بەکوتەک | بیری تۆ هەر لەسەرە، چارەیی دەردت لە دەمە |
لە چ دەورێکە بزانە بەشەری ڕوویی زەمین | تا بەکەی هەر لەسەرت بێ پەت و نێڵە و کەڵەمە |
ئەوە وا ڕەهبەرتە دوژمنی میللەتتە | باوەڕت وایە کە قوتبە، لە حەقیقەت سەنەمە |
هەرچی زانایێ کە باوەڕکەرە بەو جۆرە کەسە | ئەوە کابووسی موسڵمانە، بەڕاستی شەوەمە |
گەرچی بەدبینەکەت ئیسلامە لە چاوی خواری | ئەوە وتەی چاکە کە دەیڵێ بەتۆ لەفزی عەجەمە |
کەسی من پارە پەیاکە ببە خاوەن زەڕ و زیو | ئەوی ئەمڕۆکە بەکارت بێ، بەڕاستی درەمە |
چارەیی دەردی تۆ عیلمە، دەبکۆشە شەو و ڕۆژ | لەم زەمانە بەخوا شیری بڕندە قەڵەمە |
خۆشەویستی وەتەنی دوێنێ پەیامی هێنا | بۆ سەنایع ئەوە بۆ لەندەن ئەچێ کاکە حەمە |
بەمە کەیف خۆش و گەش و شاد و ئومێدم چا بوو | بۆ بڵندیی گەلی کوردی، ئەمە ئەووەڵ قەدەمە |
پێک دی هیواکەت ئەسیری، دەمێ ئارامت بێ | لە خوا مەبڕە ئومێدت، ئەوە خاوەن کەرەمە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
- It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
- It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
- It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
- It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
- It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
- It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
- It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).
Public domainPublic domainfalsefalse