شۆڕشی سەرکەوتوو
Appearance
ئەی کوردە، بەسە قوڕبەسەری و گریە و ناڵین | تا کەی بە کزی و لارەملی، عاجز و غەمگین!؟ |
سوودێکی نییە بتپەرسی و خزمەتی چرچیل | ڕاستۆ بە دەسا ڕوو کەرە دەرباری ستالین |
چەن ساڵە کە تۆ فێڵ و درۆی چرچیل ئەبینی | نەتناسیوە هێشتاکوو کە ئەو خێڵە لە سەر چین |
ئەو دەسبڕە چەن ساڵە بڕی دەستی من و تۆ | ڕەببی لە بنا دەستی بڕن، کافری بێ دین! |
گشت زاڵم و زۆردار و، هەموو خوێنمژ و دەسبڕ | دوژمن بە گەلی کورد و، هەموو قابلی نەفرین |
ئەو کۆمەڵە بەدکارە لەبۆ نەفعی خسووسی | پاماڵی ئەکا حەققی هەموو میللەتی بێ تین |
ئەتکا بە کەری باری عەجەم، گاهێ بە ناحەق | یا حوشتری ژێر باری عەرەب، تاوێ بە سەد قین |
کوردە، وەرە بنواڕە دەوای دەردت لە کوێیە | هەر پەیڕەویی لینینە دەوا و چاری نەخۆشین |
نابی بە کەر و عەبدی هەموو بەگلەر و توججاڕ | لۆرد نابێ بە باخات و، گەدا نابێ بە پەرژین |
سواڵ ناکا لە کەس سواڵکەرێ یا بەچکەگەدایێ | کوڕ ئاغا لە سەر تەخت و لە ناو دۆشەکی زێڕین |
خوێنی من و تۆ ناکەنە پیاڵە لەبۆ ئاغا | بیخواتەوە ئاغات وەکوو شەربەتی شیرین |
ماڵ و سەر و ڕۆحم بە فیدای ئاگری سوورە | ئەو ئاگرە پڕ جۆشە ئەکا ڕەجمی شەیاتین |
چەن خۆشە کە ئەو ڕۆژە بڵێسەی گڕی ئاگر | وەک بەرقی غەزەب دێت و دەچێ، لێرەوە تا چین |
تۆڵەی من و تۆ وەرئەگرێ کوردە لە چرچیل | ئەو ڕۆژە کە وا خەتمی ئەکا شۆڕشی بەرلین |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|