شۆخ و شەنگە چەشنی تاوس دێت و وا خۆی با ئەدا
Appearance
شۆخ و شەنگە چەشنی تاوس دێت و وا خۆی با ئەدا | ڕەنجی چەند ساڵەی مەجنونیم بە نازێ بە با ئەدا |
من سەری قوللـە ع لومم بە ئاشیانە کرد بوو | ئەو بەیەک سحری بەیانی هەزار دەرسم دا ئەدا |
بەوپەڕی شۆڕ و شەوقەوە پێی ئەڵێم لوتفێ بکە ! | مەککارە دڵم دەشکێنی هەر جەوابی «نا» ئەدا |
عیشق هەر ڕۆژی ئەزەل خودا کردیە قیسمەتم | ئەو بە بێ مەیلیی خەریکە دەست لە کاری خوا ئەدا |
چۆن دڵی دێنێ ئەوەندە بێ وەفایە و شەڕەنگێز | خەنجەری ئەبرۆی لە سینەی ناتیقی خۆی را ئەدا |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|