شۆخەکەم دیسان دیارە جیلوەیی نازی هەیە

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
شۆخەکەم دیسان دیارە جیلوەیی نازی هەیە  (1936) 
by ئەدەب
شۆخەکەم دیسان دیارە جیلوەیی نازی هەیە چیهری ڕەنگین، مووی مشکین، حوسنی مومتازی هەیە
لەنجەیی تاوس و خەتتی کەبک و پەروازی شەهێن سەوتی بولبول، خاڵی قومری، چەشمی شەهبازی هەیە
بۆ هێرش، بۆ تیپی عوششاقی؛ بەفرمانی برۆ چەشمی خوێنڕێژی لە موژگان، فەوجی سەربازی هەیە
وەک دوو لەعلی شەکەرئامێزی؛ کە لێوی پێ دەڵێن حاشا لیللا، گەر لە مەعدەن میسل و ئەنبازی هەیە
عەسکەری موژگانی، ئێرانی موسەخخەر کردووە وەک ئەمن بیستوومە ئێستا؛ مەیلی قەقفازی هەیە
هەر کەسێ ڕووی ئەو بتی زیبایی دیبێ، تێدەگا تبت و فەرخار و کەشمیر شۆخی تەننازی هەیە
ماهـ و میهرە، زوڵف و چیهرە، یانە سیحرێکی موبین؟ یا وەکو مووسا یەدی بەیزا و و ئیعجازی هەیە؟
گەر دەپرسی: دڵ بەتەنهایی لە دووریت چۆن دەژی؟ شەو هەموو شەو، یاری وەک خەم، مەحرەمی ڕازی هەیە
عاشق و مەعشووقە زۆرن، ئەی ڕەفیقان حەق بڵێن کێ وەکو گوڵ، یاری وەک من؛ نوکتە پەردازی هەیە؟
ئەی ئەدەب هەرچەندە شیعرت کوردییە، ئەمما بەمن شیعری تۆ، سەبکی کەلامی شێخی شیرازی هەیە

This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:

  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.

Public domainPublic domainfalsefalse