Jump to content

شۆخی مە، هەردەم بەتەرزێ قەسدی نەخچیرم دەکا

From Wikisource
شۆخی مە، هەردەم بەتەرزێ قەسدی نەخچیرم دەکا (1936)
by ئەدەب
309980شۆخی مە، هەردەم بەتەرزێ قەسدی نەخچیرم دەکا1936ئەدەب
شۆخی مە، هەردەم بەتەرزێ قەسدی نەخچیرم دەکا گا لە نێو دامم دەخا، گا خەستەیی تیرم دەکا
سوێند دەخۆم چیدی فریبی غەمزەیی جادووی نەخۆم ئەمکەڕەت زووتر بەئەفسوونێکی تەسخیرم دەکا
سەردەمێ ڕووی پێ نیشاندام؛ سەردەمێکی زوڵفی خام ئەووەڵی شێتم دەکا، پاشان لە زنجیرم دەکا
وەعدەیی وەسڵم دەداتێ؛ دەچمە لای، نایێیەتە لام گەر دەچم زویرم دەکا، ناچم ئەگەر: بیرم دەکا
جار بەجار تاتا دەکا بۆم زوڵفی شێواوی و دەڵێ کوا دڵی تێدا؟ قسەی نادانە دڵگیرم دەکا
من دەڵێم: چۆن بوو قەزا، ئەمنی بەتۆ دڵبەستە کرد! ئەو بەچاوانی حەواڵەی حوکمی تەقدیرم دەکا
ئەو دەمەی تفلی دڵم بگری و گڕوو بگرێ لە ڕووی ئەو بەماچی هەر وەکو قەندی لەبی؛ ژیرم دەکا
گەر دەڵێم: جانا، بەچی دەعوای جیهانداریی دەکەی! ئەو ئیشارەی پڕتەوی حوسنی جیهانگیرم دەکا
بەستەیی زونناری مووی کردووم و دەشڵێ: کافری! خۆی لە ڕێگەم دەردەکا، بۆ خۆشی تەکفیرم دەکا
مەیگوساری بادەیی مینا قەدێکم من ئەدەب دەمبەدەم مەستی مەیی حوسنی جیهانگیرم دەکا


This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.