شکات لای شەرع

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
شکات لای شەرع  (1953) 
by قانع
لە مەی نۆشیم ئەگەر مەنعم بکەن مەئمورەکانی شەرع شکاتی خۆم ئەبەم بۆ لای حەکیمی حاڵ زانی شەرع
بەڕۆژوو بووم برۆم دی وامەزانی مانگە بۆم دەرکەوت ئەبینم شۆڕشی مانگە، لە ناو دێوانەکانی شەرع
ئەگەر زاهیر تەنەفوور کا لە سەیری ڕوومەتی ئاڵت ئەبێ تووشی جەزای خۆی بێ، بە ئەمری ئامیرانی شەرع
خەیاتەی زوڵفی دووتا کرد، کە یەعنی لا لە جادەی دین لە نەفییۆ بردی بۆ ئیسبات، هەموو فەرمانەکانی شەرع
لە شەوقی سەفحەکەی کوڵمی، ڕەشی ئەگریجەکەی تایتای خەیاڵم هاتە سەر وەسفی هەموو نەقڵ و بەیانی شەرع
ئەلا ئەی ئافەتی دڵ ئەمڕۆ بۆ چی بێ مرەوەت بووی؟ مەگەر بیمت ئەسڵەن نییە، لە ئەمری حاکمانی شەرع
لە بۆ تەحسینی مەسنووع خوا وەک چاوی تۆ نابێ لە ناو دووسەد کتێبخانە و کتێب و دەفتەرانی شەرع
لە باخی فیکری میللەت، تازە نێژرا دارەکەی ئومێد ئەترسم ڕیشەکێشی کەن، برا بێکارەکانی شەرع
ئەفەوتێنێ حوقووقی ئێمە بۆ نەفعی خسووسیی خۆی درۆی زل زل ئەکا بۆمان، بە زمانی ساحیبانی شەرع
بە مەستی قانع هات و بە مەستانە بە چۆکا هات لە سەر دەردی دڵی ئیجرا ئەکا ئەمر و بەیانی شەرع

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse