Jump to content

شوورێ وە سەرم کەوتییە لەم مەستیی چاوە

From Wikisource
شوورێ وە سەرم کەوتییە لەم مەستیی چاوە (1868)
by سەی یاقۆ
312732شوورێ وە سەرم کەوتییە لەم مەستیی چاوە1868سەی یاقۆ
شوورێ وە سەرم کەوتییە لەم مەستیی چاوە هیچ جێگە نەنیشم مەگەر ئەو جێ کە شەراوە
ئەم زولف و ڕوخە، دلبەرە یا لەیل و نەهارە؟ یا هەورە ڕەشی پەردەوەشی بانی هەتاوە؟
ڕوخسار تۆ وەک مانگ و دوو زولفت وەکوو عەقرەو هەرچەند کە قەمەر عەقرەوە ڕازیم بە قەزاوە
(سۆزی دڵمە باعیسی تاو و کوڵی گریان مەعلوومە کە ئاگر سەبەبی جۆششی ئاوە)
ماچان کە غەزاڵان چەرنەی شۆرە زەمینن پەس ئاهوویی من چێشە کە لەم دیدە ڕەماوە؟
ئەی دڵ گوزەرێ کە وە کەمەرتاشیی فەرهاد بێن ناڵەکەی ئەیژنەوی لەو دڵە کاوە
زاهد وە کەلام! غەیر خەت و ئەبروویی دڵدار مەیلم نە وە مزگەوت، نە وە مێراو و کتاوە
زولفت و ڕوخت، وەهـ چە پەرێشان و بڵاوە سەبرە و بە دڵی شیفتە، یەکبارە ڕژاوە
چاوان نگارم وە سپاهـ موژە ماچان ئەی لەشکەر خوێنڕێژ ئەمە وەخت چەپاوە
دلبەر! لە غەمت سەیید بێچارە سەرشەو خوێنڕێژییە لەم چاوە هەتا سوبح دەماوە


This work was published before January 1, 1930, and is in the public domain worldwide because the author died at least 100 years ago.