شانازی بە «صلاح الدین»ەوە
Appearance
تۆ نەمردووی ئەی «صلاح الدین»ی ئەیووبی لەقەب | هەر بژی ئەی فەخری کورد و حاکمی موڵکی عەرەب |
تاکوو تۆ بووی لاوەکانی کوردستانم دەر ئەچوون | بۆ زەکاتی مڵکی شام و خەرجی بازاڕی حەڵەب |
زیندوو بووبووینۆ بەجارێ شارسانی و دێ نشین | ڕەعیەت و شوان و سەپانم کەوتبوونە سەر تەرەب |
ئێستە بێ تۆین بۆیە وا بێ ڕەونەق و جلوە و جەلاین | بووین بە گاڵتە جاڕی خەلق و کەوتووینە بەر عەتەب |
وەرنەوە ئەی نیشتمانی با هەموو عەهدێ بکەین | بۆ فەنای دوژمن بە جارێ بێینە مەیدانی غەزەب |
من ئەزانم هەر سەعاتێ دەس بدەینە موددەعی | ئێمە هەر وەک ئاگرین و ئەو وەکوو کۆگای حەتەب |
قانعا بۆ کوشتنی نیشتمان فرۆش ئامادە بە | خواهـ شێخی بایەزید و خواهـ نەفسی بولەهەب |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|