شافیعی شێخی دنیا و قیامەت
Appearance
| شافیعی شێخی دنیا و قیامەت | کەوتە تەحلیلی عیلمی قیافەت |
| شارە و شار گەڕا لە شوێن ئەم ئیشە | زاتەن حەدیسی پێغەمبەریشە |
| حەدیس دوو زاتی جەزبە کردووە | ئەوانی تری وا ناو بردووە |
| ئیمام تەشریفی ڕووی کردە دێیێک | تووشی یەکێک هات لە سەرەڕێیێک |
| کورتە باڵایێک مووزەردی چاوشین | ڕوو، لچ و لێوی گرژ بوو لەبەر قین |
| هەمووی نیشانەی خراپەی پێوە | هات بە پیریەوە لە ڕاستە ڕیوە |
| ئیمام ئەعوزوبیلای لە ڕاست خوێند | ئەو میوانداری کرد بە تکا و سوێند |
| هەر بۆ تەجرووبە لەگەڵ کابرا چوو | ئەیڕوانی کابرا زۆر بە خزمەت بوو |
| ئەو شەوە تا ڕۆژ نەنووست لە تاوا | کابرا تەجرووبەی دابوو بە ئاوا |
| بەیانی هەڵسا فەرمووی وا ئەڕۆم | گوێدرێژەکەم بێنەدەرێ بۆم |
| وتی پیادە بووی گوێدرێژت نەبوو | فەرمووی تەجروبەم وا بە ڕاست دەرچوو |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 1001
1950/03/12
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|