شادیی قەلبی حەزینم، نووری چاوانم ئەتۆی

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
شادیی قەلبی حەزینم، نووری چاوانم ئەتۆی  (1942) 
by سافیی ھیرانی
شادیی قەلبی حەزینم، نووری چاوانم ئەتۆی مەرهەمی زام و برینم، دەرد و دەرمانم ئەتۆی
وا لە تاریکی فیراقت، ڕێگەکەم ون کردووە شەمعی بەزمی جان و دڵ، ماهی درەخشانم ئەتۆی
گەر بە دەستی خۆتەوە قەتلم بکەی مەمنوونی تۆم سەد ئەوەندە موستەحەققم، قاتڵی جانم ئەتۆی
وا لەبەر بێهەمدەمی خۆم خستە گۆشەی بێکەسی دەستی یاری بێکەسان و دڵغەریبانم ئەتۆی
سجدەگاهی مەهڕووانە خاکی بەردەرگانەکەت پادشاهی دڵبەران و شاهی خووبانم ئەتۆی
دەر بەدەر، خوێنین جیگەر، ئاوارەیی یار و دیار دەردمەند و خەستەدڵ، مەعلوومە لوقمانم ئەتۆی
وا لەتاو زوڵمی فیراقت بێ هەواڵ و بێ مەکان هاتمە بەر دەرگای عەداڵەت، شاهـ و سوڵتانم ئەتۆی
بەختی بەد نەیهێشت لە عەهدی تۆ بە کامی دڵ بگەم جانی من، ساحێب وەفا وو عەهد و پەیمانم ئەتۆی
سافییا سا عاشق و دێوانە وو حەیرانی تۆم ڕێی موسولمانی چ لێ بکەم، نووری ئیمانم ئەتۆی

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse