شاخ لە پەشیمان ئەگەر بڕوایە
Appearance
شاخ لە پەشیمان ئەگەر بڕوایە | ئەبوو بێ شاخمان زۆر کەم بمایە |
دەسەڵاتدار بی و لە خەڵک ببووری | پەشیمان مەبە لای خوا مەئجووری |
چونکو لێبووردن شێوەی خودایە | تۆڵە هەمیشە ترسی لە دوایە |
بەڵام وەزیفە مەتڵەب ئەگۆڕێ | حاکم بۆی نییە لە کەس ببورێ |
بەدی لەگەڵ چاک چەند ناسزایە | چاکەیش دەربارەی پیاوخراپ وایە |
ئەو تفەی ڕۆت کرد مەیلێسەرەوە | ڕێسێ هەڵت کرد مەیڕێسەرەوە |
بە وشکە ئیکرام میوان تێر نابێ | باز چەشە نەبێ بە ڕاو فێر نابێ |
بێ منەت بژی بە گیا و بە گەپڵە | نان بدە بە سەگ مەیدە بە سپڵە |
دز کە جارێکت تاقی کردەوە | مەیخەرەوە سەر کار و کردەوە |
لەبەر چرادا دزی ناکرێ | کەوتووینە دەورێ چرا ئەدزرێ |
ئاگری گرانی ئەمانسووتێنێ | ئاویشمان نییە تا دایمرکێنێ |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 884
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|