سەیری کورد بکەن چۆن ژیاوە و چۆن ئەژی

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
سەیری کورد بکەن چۆن ژیاوە و چۆن ئەژی  (1950) 
by پیرەمێرد
بیستوومە کەوا ئافرەتێک لەسەر پێپیلکەی بان گایەکی گرتە باوەش و سەرکەوت بەبێ وچان
دیارە کە ژن ئەوەندە هێزی نابێ، چۆن ئەبێ هێندەی کە گایەک هەڵگرێ، کەی هەڵمەتی ئەبێ؟
ئەو گایە گوێلکێک بوو لە پێشدا کە هەڵیەگرت خۆی ڕۆژ بە ڕۆژ بە بردن و هێنانی فێر ئەکرد
هەتا گوێلک زل بوایە ژنە هێزی زۆر ئەبوو ڕاهاتنە بە کوردی، بە بونای «سپۆرت» ئەبوو
پێشینانی ئێمە بە بەهاران ئەچوونە دەشت گەورە و بچووک بە جارێک لەوێ کۆمەڵی ئەبەست
لایەک بە کەوشەک و شەڕەتۆپ، لایەک وردەکان ئاشەبەتەنگورێ، بوغچە بە گەردانی، پشت لێدان
هێجگار کڵاوفڕێن کوڕی زۆر گورجی پێ دەوێ نابێ بگیرێ با شەش و حەوتیشی شوێن کەوێ
هەرچی کەوا لەسەر قەلەمردارێ نان ئەخوا نابێ بێڵێ تۆپەکە بەرز بێتەوە بۆ حەوا
ئەیگرێتەوە خراپە، ئەوان دێنە کایەوە چوار نانە ئەو کەسەی کە بەوەستایی مایەوە
تەنها بە بابی بابی بۆ کەرسوار سوار ئەبوو ئێستا کە کەرسوارییە، سوار ڕۆیی، باوی بەسەرچوو
ئەو بازد و هەڵبەزین و ڕاکردنی خوار و ژوور ناوجەرگی پاک ئەکردەوە وەک ئاوێنەی بلوور
هەر کەوشی سوور بوو، قۆندەرە چۆن کورد لەپێی ئەکا ئەو سنگە ڕووت و ساغە لە کوێ ماوە ئێستەکە
ئەو پیاوی بەم هیوایە کە بەم ڕەنگە هەڵدەکەوت ناوی لە ناو قەڵەمڕەوی تورکانا سەردەکەوت
ئێستەش ئەوانەیە کە لە عیراقدا دەناسرێ دیارە ئیتر قەت بە پاشەرۆک سەوی پڕ ناکرێ
ئیدمانی ئێستە هاتۆتە سەر بەزمی خواردنەوە هەرچی کە زۆری خواردەوە باش پاڵەوان ئەوە
پێکێکی زیادی کرد بە سەرا ئەوسا جێبەجێ هۆش و دەمار و پارەی بەجارێک لەکیس ئەچێ
ئەو جێگە یارییە خۆشە کە چیمەن بوو سەربەسەر ئێستە لە شوشە شۆسەیە گەر پیائەکەی گوزەر
دایکی وەتەن ئەڵێ: کە ئەسیری زەمانە بم بە کردەوەی بەد بە ئومێدی چی ئەمانە بم؟

1932

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse