سەید ئەحمەدی خانەقا
Appearance
| خوانی میوانی دیتبا حاتەم | سەرفرۆی شەرم ئەبوو دەشیگرت ماتەم |
| نە لە دەرگا و خوانی میوانی | بەسترا بێ لە گوفتی خۆرشی کەم |
| هیچ نەوترا بەهیچ میوانێکی | لێرە چەن ڕۆژە، خۆرشی چەن ژەم |
| لەشکری شاهـ و جیایی میوانی | جاڕی ئەم ناکرێ بەزیر و بەم |
| دەنگی بادەی شرینی زێڕینی | وا زرنگا شکانی جامی جەم |
| بەزوانانی ڕۆژهەڵات هەرکام | گوفت و گۆی دایە زایە، ڕایەدەم |
| گەر بپرسن لە مامەزا و خزمی | گشت پڵنگی چیاو شێری چەم |
| هێزی گوفتی لە مەژگی گوێ دێری | ڕوون و ڕووناکی بەخشە هەر وەک شەم |
| هێندە ژوور و بڵند و بێباکە | بۆ جیهان ناگرێتە دڵ هیچ غەم |
| بەسیە پشتی پەیامبەری واسا | شاهـ و سەرداری باغەکەی ئیرەم |
| چاکی سەید ئەحمەدی خانەقا ئەسیری | نییە توانات ئەسیری بگرە دەم |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|