Jump to content

سەوزەڵەی چاوڕەش

From Wikisource
سەوزەڵەی چاوڕەش (1950)
by پیرەمێرد
306058سەوزەڵەی چاوڕەش1950پیرەمێرد
سەوزەڵەی چاوڕەش، سەوزەڵەی چاوڕەش ڕۆژی ڕەش کردم سەوزەڵەی چاوڕەش
وەختێ زوڵف و پرچ لێک ئەبن بە نەخش عەقڵ و هۆشی من هەردوو ئەبن پەخش
پرچت لوول مەکە حاڵم پەشێوە کێ ناشێوێنێ ئەو توڕڕە و شێوە؟
پڕ «روح القدس» ە سڕڕی ئەو لێوە هەرتای زوڵفێکت دڵێکی پێوە
ڕەشیی بەختی من کلی چاوتە ڕشتەی حەیاتم زوڵفی خاوتە
ئەم چەند ڕۆژەیە کەوا باوتە دڵم مەشکێنە کە پێناوتە
کوشتەی نازی خۆت زۆر مەدە ئازار زوڵفت نەبێتە پەرژینی ڕوخسار
با ڕۆژ نەگیرێ و نەکەومە هاوار عاشق لە بێزار زوو دەبێ بێزار
پرچت لوول مەکە، دڵم مەلوولە شێوەی مەلوولیم وەک پرچی لوولە
تۆماری شەرحی دەردم بەتوولە تەریبی وەسڵ و بەختم شەفتوولە
بەسم بکوژە بە تیری غەمزە غەمزەت ئەندامی هێنایە لەرزە
قەتڵی دڵدادەت لە لای تۆ فەرزە سەوزەی بێ بەینەت! ئاخ داخت سەوزە!
ئیشارەی دیدەت بە من ئەنوێنیت خەریکی ئەوەی گیانم بستێنیت
وا گیانم دایتێ هەر تۆ بمێنیت بە مەرجێک لە سەر قەبرم بخوێنیت


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).