سەلاحەدینی ئەیوبی لەقەب
Appearance
| سەلاحەدینی ئەیوبی لەقەب | ئیفتیخارمانە ئەی کوردی حەسەب |
| سوڵتانە ئەمڕۆ قەهرەمانی کورد | یەعنی شێخ مەحموود حسێنی نەسەب |
| یەکسەر تێکۆشن برای هاوزبان | لە بۆ ئیتیحاد بە ڕۆژ و بە شەب |
| کوردە دەخیلە شێرانە دەستوور | بۆ دەفعی جەهل عیلم کەن تەڵەب |
| کاسەی مەعریفەت پڕو لێوان لەن | هەموو بینۆشن یەکسەر لەبالەب |
| سەربەستی و جەسوور ئیرسی خۆمانە | بۆمان بەجێما لە ئەجداد و ئەب |
| ئەم ئیرسەی کوردە با نەدەین بە کەس | نەبێ بە مایەی خەفەت و غەزەب |
| ئیلتیماس ئەکا مەزڵووم ی فەقیر | ئەم نەسیحەتە فێر بن لە مەکتەب |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|