سەر گوزەشتەی خۆم نووسی لە دەفتەر
Appearance
| سەر گوزەشتەی خۆم نووسی لە دەفتەر | ئیدارە و خوێندن تەواو سەربەسەر |
| شەش ساڵ بوو عومرم چوومە مەدرسە | لە بۆ تەعلیمی عیلم و هەندەسە |
| هەتا دو سێ ساڵ سەعیم کرد بە گیان | ئەوسایە مادەم چووە گوڵستان |
| وەقتێ کە عەقڵم تەواو هاتە دوو | بۆ خوێندەواری ئاگرم تێچوو |
| لە بۆ تەعلیمی عیلم و شەریعەت | چوومە سلەیمانی پڕ سەزاو مەینەت |
| چەندە مامەوە بێ ماڵ و بێ حاڵ | بێ ئێوە ناخۆش ڕامبوارد بە سواڵ |
| جومعە دەعوەتم نانە ڕەقی کۆن | یا ماشێنی ڕوون بە بێ تام و ڕۆن |
| من چەژنم ئەکرد بە شۆربای شیناو | ئەمکردە بەرم یەک کەوای دڕاو |
| لەگەڵ ئەم حاڵە بێ فلس و موفلیس | چواردە ساڵە بووم گەییمە تەسریف |
| چونکە لوتفی حەق یاوەرم نەبوو | بە تەرەقی خۆم باوەڕم نەبوو |
| وەسوەسەی دونیا بوو بە هامڕازم | بوو بە ڕەفیقی ئاواتەخوازم |
| مائیل بووم بە دڵ بە دنیا داری | کەمێ هەوەس و هەوای دڵداری |
| موبتەلا بوونی مەزڵووم ئەپرسی | هەزار و سێسەد هەم چلی نووسی |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|