سەرەتای پاقلە حرەی سەودایە
Appearance
| سەرەتای پاقلە حرەی سەودایە | بەڵام ڕێواسی مزری لە دوایە |
| ڕاستە کە پاقلە هۆش ئەشێوێنێ | ڕێواسیش سەودا دادەمرکێنێ |
| پاقلە ئاوایی خستە میری سوور | مار و موور کەوتە ناو گیای شارەزوور |
| دنیایە بەهار بولبول دەخوێنێ | قڕناویلکەیشی تیا دەقڕێنێ |
| خوا لە بەهاردا گوڵ دەپشکوێنێ | سەری قالۆنچەیش بەگڵ دێشێنێ |
| های چەرخی کەچ باز های تەبعی ناساز | بەهارە گوێدرێژ کەوتە لەقە و گاز |
| هەندێ نووکە نووک سەر بە تووکەوە | هەندێکیش دەچن بە پیر بووکەوە |
| مەفسول هیوادار کە سەردەکەوێ | مەئموور لە ترسی عەزلی ناسرەوێ |
| بۆ میوان کورسی سەرا نەماوە | بۆ بێکار زیکری مەولەوی ماوە |
| ئەوی ئیجارەی قورسی لەسەرە | مژدە بێ کوللە لەسەر سەفەرە |
| ماندوەتی نەبێ چی پێ دەبڕێ | بە ڕاستا ناڕاوا، ڕێی چەوت ئەگرێ |
| هەیە لە برسا هێزی ئەبڕێ | لەگەڵ تێری خوارد سفرە ئەدڕێ |
| دوای ئەوە کە هات برسی بووەوە | بێژنگێ ئەگرێ بە دەم ڕووەوە |
| پارووی بێ شەرمی زەحمەت قووت ئەچێ | ئابڕووی عەشرەتێک بەوانە ئەچێ |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 595
1940/04/29
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|