سەرگەشتەی چەرخی فەلەکی بێ سەر و پا خۆم
Appearance
سەرگەشتەی چەرخی فەلەکی بێ سەر و پا خۆم | ئاوەرەی شام و حەلەب و حومس و حەما خۆم |
پاماڵی هەم و میحنەت و هیجرانی زەمانە | موستەغرقی دەریای غەم و جەور و جەفا خۆم |
پەیوەستە جگەر خەستە لە ناو ماڵی پەڕۆدا | بێ زەمزەمە و عوشرەت و بێ شەمع و چرا خۆم |
ماتەم زەدەی بێ کەسی و مەوسمی مەغریب | ئاشیفتەی دەرس خوێندنی هەنگامی عیشا خۆم |
سبحەینێ لەبەر نەعرەی چادرینم و یورمش | حەیران و پەرێشان و سەراسیمەیی چا خۆم |
گەهێ گۆشم بە ئاوازەی نەقارەیی تەعلیم | گەهێ شیفتەی دەنگی دەهۆڵ بانگی هەوا خۆم |
گەهێ پەستی سەلام هەمزە و گەهێ مەستی سەلام دوڕ | گەهێ خەستە دڵ و باخەبەری سایلەسا خۆم |
ساغابەگوسولا بەگ فکری شەو و ڕۆژم | باق باقە بووەتە ویردم مەشغوڵی ئەدا خۆم |
سوڵدەن چەری دون سوڕم وای بە چی نەوعێ | وەک فڕفڕە گەهـ ڕوو لەبەر و گەهـ لە قەفا خۆم |
تۆپ قاڵدار و تۆپ ئەندری خستومیەتە جومبوش | وەک ورچ خەریکی تەرب و ڕەقس و سەما خۆم |
دیس چۆک پەرەیان هەمهەمەی بانگی ئەیاخ قاخ | شێواندمی گاهێ لە زەمین گەهـ لە سەما خۆم |
هەنگامی ئەلەر قەجەیە وەزعییەت ئاڵ ئاخ | وەک مەردە پدەر دەست بە کەمەر دەم بە سەدا خۆم |
سەرسامی هەوای مۆسیقا و بوڕیەیی تەدریب | دایم لە خەیاڵ بادشەهـ و جوق یەشا خۆم |
ڕۆژ تا بە عیشا توربە و یامنلینمە بارم | مانەندی کەوی کاهکەشی دەستی فەلا خۆم |
تەعلیمی هەدەف نووری بەسەرمی بە فەنا دا | کوێرانە سیفەت شام و سەحەر دەست بە عەسا خۆم |
وا کەشمەکەشی مانۆرە جەرگی بڕیوم | قەدی بەدەنم ڕەویوە دوچاری سزا خۆم |
بێ زینەتی فەقیانە و لاپێچی نیگارین | بێ شەوکەتی سەڵتەی پەمەیی بێ شان و عەبا خۆم |
بەم بەرگەوە لەبەرما کە ئەڵێی گورگی زەهاوم | دایم لە شەڕی سەگ سیفەتان ئاوڵە پا خۆم |
ئەوسا بە هەوای شەوقی گوڵ و زەوقی دڵ ئەموت | سەد شوکری خوا بولبولەکەی گوڵشەنی شا خۆم |
ئێستا لە شەوقی چەرخی فەلەک وێڵی ووڵاتان | ئیفتادەی بەردەگای ئوستادی جۆڵا خۆم |
دایم لە جیاتی شەهد فرۆشی شەو و ڕۆژم | مەشغوڵی هەوا بەستن و هەم ڕایەڵە و تا خۆم |
ترسم هەیە بۆ سوننەتی دڵ و سەبری | مانەندی سەمەندەر هەمدەمی ئاتەشی چا خۆم |
بەم حاڵە پەرێشانە و بەم ڕێگە پەشێوە | پابەندی وڵاتی کۆ مەقامێکی وەها خۆم |
هەرچەند کە نەزەرگەی غیلمانی بەهەشتن | هەریەکە بە ئیشارەت کە ئەڵێن حۆری لەقا خۆم |
دڵ تەفرەم ئەدا کوچە و بازاڕم ئەگیرێ | چی بکەم لەدەست ئەم زاڵمە ؟ قەد نابێ ڕەها خۆم |
لەش و لاری وجوودم بە حەزانی خەمی دەوران | زەرد بووە وەرەق و پەڕی بێ نەشئە و نما خۆم |
ناتیق بە خوا گەر لە خوا نابێ خەلاسی | حەسرەت زەدە و غوتەوەری بەحری فەنا خۆم |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|