سەرگەرمی
Appearance
| لە پێش چاوم هەموو عالەم بە چەشنی پەڕەکایێکە | سەرم گەرمە لە مەستیدا چ دەربەستی کڵاویێکە! |
| هەموو مڵکی بەڵا و میحنەت بە تەنیا ملک و تاپۆمە | کەسێ وا بێ لە ناو شارا چ دەربەستی سەرایێکە؟! |
| بە غەیرەز خەم کە خواردنمە نەهار و شام و بەرقلیان | لە ئەنعامی خوا حیسسەی ئەمن تەنیا نیگایێکە |
| لە ئاسمانا بەلایێ بێ لە پێشا دێتە مالی من | بەڵای غەیبی لەگەڵ مندا عەجایەب ئاشنایێکە |
| بە چەن زەحمەت یەکێ هاودەم ئەبینم تێگەیشتوو بێ | کە وەختێ دێتە گفتوگۆ لە بەختم نێرەگایێکە |
| ئەوەندە یاس و بێزارم لە عالەم چۆلییە جێگەم | سەفی نەگبەت لە چوار دەورم بە عەینی وەک سوپایێکە |
| دەخیلت بم لە دەس میحنەت فیرارت قەت نەبێ هەرگیز | لە بۆ دەفعی خەم و غوسسە بەڵا پشت و پەنایێکە |
| ئەیا ملهوڕ بە مەهتووکی مەفکرە سەرکزی بێدەست | کە چون دەرمانی چەن دەرد و برینی زل گیایێکە |
| لە دوورۆ پێم ئەلێن «قانع» پیاوێکی ملئەستوورە | بە دیقەت بێن تەماشا کەن کە هەر فرمێسک و ئاهێکە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|