سەرکەوتن بۆ جێی بەرز چەند گرانە
Appearance
| سەرکەوتن بۆ جێی بەرز چەند گرانە | هاتنەخوارەوە هێندە هاسانە |
| کە بەرز بوویتەوە هەوادار ئەبی | لە پەستیدا بی هیوادار ئەبی |
| هەوات کەوتەسەر پێی بایی ئەبی | بایی بی لای خوا پووڵ بایی ئەبی |
| دەساڵ ڕەنج ئەدەی دۆستێ ئەگری | بە ساتێ وای لێ ئەکەی ئەگری |
| بە تکە تکە گۆزە پڕ ئەبێ | کە بە قڵپ ڕژا کوتوپڕ ئەبێ |
| کە بە ڕەنجی شان چشتێ پەیدا کەی | هەڵناگرێ شەن و کەوی تێدا کەی |
| ئەوی دەست کەوێ بە بادی هەوا | بایەخی نییە بە فیڕۆ ئەروا |
| دوو کەلیمەیە دەوری های و هوو | ئەوی بە هوو هات بەهای لەدەست چوو |
| ئەمانە واتەی گوێ ئاگردانە | ئێستا دەور دەوری تۆپ ئاگردانە |
| ئەبینن دەوڵەت ڕووی کردە کەسێ | عەقڵ و حیکمەتی تیا دە حەبەسێ |
| هەیشە بە زۆری شەقی ئەخوڕێ | بەو شەقە حەقی بێدەست ئەخورێ |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 891
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|