سەرمەستی ڕوو سوور
Appearance
| خوایە ئەم دڵەم هێزێکی بەرێ | کە غەم لە ناو خۆی بکاتە دەرێ |
| من خۆم نازانم چی بۆ من چاکە | تۆ بە مەیلی خۆت دڵم ئاوا کە |
| پایەی تۆ ناسین ئەگەر دەرکەوێ | ئیتر کێ دنیا و دیناری ئەوێ؟ |
| من کە دێوانەی تۆ بم بە تەنیا | شەقێک هەڵئەدەم لە هەردوو دنیا |
| دڵم هەمیشە یادی تۆ ئەکا | گیان لە ڕێی تۆدا جستوجۆ دەکا |
| بەهەشت مەدح ئەکەن بە ناو و داوێ | من لیقای تۆم بێ بەهەشتم ناوێ |
| عاشق کە بە ڕاست دەستی لەگیان شت | پەکی سەیران و گەڕانی خۆی خست |
| دیارە کە یاری ئەو وەفایەی دی | کامی وساڵی بۆ دێنێتە دی |
| خوایە ئەیزانی کە من تۆم ئەوێ | مەعشووق چە ڕایەی بە تۆ دەکەوێ |
| خوایە نامەوێ تاعەتم زۆر بێ | نەوەکا نەفسم بەوە مەغروور بێ |
| خۆم بە گوناهکار ئەدەمە قەڵەم | تۆ خۆت فەرمووتە حەز لە عەفو ئەکەم |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|