سەرما و گرانی کە پێکەوە هات
Appearance
| سەرما و گرانی کە پێکەوە هات | لاتی و نەهاتی ڕووی کردە وڵات |
| ساڵانی پێشوو بۆ ساردی زستان | کورسی و لێفە بوو لە سەر ئاگردان |
| ئێستا هیچ ماڵێ لێفەی نەماوە | بەڕاستی بەرگی هەتیو دڕاوە |
| تەفرەیان دەداین شەڕ بڕایەوە | تازە گرانی دێتە کایەوە |
| هەموو چشتێکمان وەک بەرد گرانە | بۆ قوڕبەسەری هەر قوڕ هەرزانە |
| دارچی و خەڵووزچی ئەمەیان بەش بێ | داریان تێ بڕرێ و ڕوویشیان ڕەش بێ |
| تۆوێک بوو پێرار کابرایەک چاندی | هەرچی بۆی ڕێکەوت بۆ خۆی فڕاندی |
| کورتانی دەججاڵ وا هەڵوەشاوە | جێگای تەقەڵی وەیسکەی نەماوە |
| بە «محەمەدی مەهدی»یش چاک نابین | خوا وای خەلق کردوین ئەبێ هەروا بین |
| کە ترس و پرسی خوامان نەمێنێ | «ئیحتیکار» زیاتر پەرە ئەسێنێ |
| قوڕ بەسەر عەقڵی ئەوەی وا دەکا | کە خۆی شەرمەندەی لای خوا دەکا |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 811
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|