سەردەمێکی ڕابوردوومان
Appearance
سنە و سابڵاغ و کرمانشاهـ و کەرکووک و سلێمانی | شنۆ و لاجان و سەردەشت و بناو و شاهـ سەیوانی |
عەمادیە و دهۆک و عەقرە و سنجار و هەم زاخۆ | ڕەواندوز و قەڵادزە و ڕانیە و زێبار و بارزانی |
سەڵاحییە لەگەڵ ئەربیل و کۆیێ و شەقڵاوە و پردێ | شەهربازاڕ، هەڵەبجە و چەمچەماڵ و ئەهلی بازیانی |
جوانڕۆ و سەقز و بانە، ساراڵ و ئەبرئامانە | لەگەڵ بێجار و ئەفشارە لە ئێلاخ و مەریوانی |
کرند و ئەسعەد ئاباد و بروجورد و نەهاوەندە | سەهەند و قەسری شیرینە، لوڕ و سەرپێل و گێلانی |
ڕەعییەی ئەردەلانی لوڕ زوان و قەومی جەنگاوەر | ئەمانە یەکدیگیر بووبوون لەژێر بەیداخی بابانی |
ئەسیری بۆ بڵندی و یەکدیگیری و شانی ئەم قەومە | فیداکە دەوڵەت و گیانت بەناوی ڕاهی ئینسانی |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|