سەرخۆشت کردم بە مەیلی خۆت بە پیاڵە و شەراب
Appearance
سەرخۆشت کردم بە مەیلی خۆت بە پیاڵە و شەراب | داغی عەشقت دا لە جەرگم لێم حەرامە خورد و خواب |
ئیمتحانم کە لە ناڵە و شیوەنم مەگرە عیتاب | دولبەرا بۆ ڕووی فیراقت دڵ ئەناڵێت وەک ڕوباب |
بۆ دوو ئەبرۆی میسلی تاقت بەندی جەرگم بوو کەباب | |
وا لە کوێ ئاوی ویساڵت تا لە ئاری دڵ دەرێ | سوێن بە حاڵی مردنا ئەی لەب شەکەر بێ |
وام لە حاڵی مردنا ئەی لەب شەکەر بێ خورد و خواب | |
تازە زانیوتە کە شەیدای لێوی شەککەر بارتم | موددەتێکە من گیان و دڵ زەدەی گوفتارتم |
هەر وەکوو پەروانە شێتی شەوچرای ڕوخسارتم | دولبەرا سەنعانی زوڵف و پەرچەمی زوننارتم |
مەعبەدم گۆشەی کلێسا و دەستگیرم بووگەتە پاپ | |
وا دڵت بردم نگارا تۆ بە غەمزەی چاوەکەت | گەردنت پێچامە داوی چینی زوڵفە خاوەکەت |
بووم بە نێجیری کریشمەی نەرگسە پڕ خاوەکەت | هەر وەکوو قومری لە حەسرەت سەروی باڵا لاوەکەت |
ناڵە و هاورامە بڕیاوە لێم ئارام و تاب |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|