سەرتیپ نەمامی باغی زینگانیم

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
سەرتیپ نەمامی باغی زینگانیم  (1965) 
by مینە جاف

ئامۆژگاری بۆ «سەرتیپ»

سەرتیپ نەمامی باغی زینگانیم نووری بینایی و سەرمایەی جوانیم
وەرە سەعاتێ لە لام دانیشە دڵت بەتاڵ کە تۆ لە ئەندیشە
نەچێت لە بیرت هەر چیت پێ ئێژم لە ناوی مێشک و دڵت ئەینێژم
کوڕم من پیر بووم هێزم بڕاوە تابو و توانایی، هەوڵم نەماوە
فەقەت تۆ شوکور دەمی جوانیتە هەوڵ پێپلکەی کامەرانیتە
تکات لێ ئەکەم سەرتیپ حەیاتم بۆ خوات پێ ئەڵێم گوڵی نەشاتم
خۆت ڕوو ڕەش نەکەی لە قاپیی خوا خۆت نەکەی ڕوو زەرد مەحکەمەی جەزا
حقووقی قەوم و وەتەن نەفرۆشی لە بەر خۆت بۆ غەیر قەت تێنەکۆشی
کزی و برسێتی و لاتی گشت کوردێ ژین و زینگانی گشت گەورە و وردێ
بە کزی و لاتی خۆتی بزانە هەر کەس وا نەبێت بە زۆڵی دانە
وەها مەزانە هەر کوردت ناو بێ شەرتی قەومیەت ئیتر تەواو بێ
ڕۆڵە ئەو کەسە کوردی تەواوە بەڕاسی ناوی خۆی بە کورد ناوە
ماڵ و ئەولاد و ژین و حەیاتی بەرزی و ئامال و خۆشی و نیشاتی
لە گەڵ گشت کوردێ بە گشت بزانێ ئینجا ئەتوانێت خۆی بە کورد دانێ
فەقەت بەعزێ هەن حەرامزادە و پوشت بو نەفعی شەخسی برا و باوک کوشت
حقووقی ژین و بەرزی قەومەکەی ئەخاتە ژێر پێ لە بەر بۆدرەکەی
کوڕم ئەوانە زور باش مەعلوومن دایک ئاشکرا و باوک مەوهوومن
دەغیلت بووگم ئامان سەد ئامان بووم بە خاتری ئایەتی قورئان
خۆت بوغزیاو نەکەی لە بەر مەنفەعەت نەبیت بە هەدەف بۆ تانەی میللەت
قازانج و بەرزی خۆت لا گەڵاو بێ لات بەو کوردێکی خاوێنت ناو بێ
تێکۆشە بە گیان بگەڕێ بۆ هەل بۆ بەرزی وەتەن بۆ ژیانی گەل
هەوڵ و کردارت وا بێ گشت ئانێک مەحبووب بیت لە لای هەموو کورد زوانێک
کە مردیت ئەوەن پاک و تەمیز بی لای وەلی و بێ دین وەک یەک عەزیز بی

1947/4


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).