سەرتیپ عەزیزم فەخری زینگانیم

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
سەرتیپ عەزیزم فەخری زینگانیم  (1965) 
by مینە جاف

بۆ «سەرتیپ»

سەرتیپ عەزیزم فەخری زینگانیم نەمامی نەورەس عومری جوانیم
تازە گوڵ غونچەی باغی حەیاتم مایە و سەرمایەی کەیف و نەشاتم
کوڕم گوێ بگرە هۆشت لای من بێ هەر چیت پێ ئەڵێم بە تۆ زامن بێ
کزی کوردوسان هێزی بڕیوم وەک نشتەر قەدقەد جەرگی بڕیوم
سەر تا وە دامان لاشەم سەراسەر خوێناو ئەڕێژێ وەک زامی خەنجەر
ڕۆڵە پێشوەکان چوون و تێپەڕی نانیان خوارد و سفرەیان دڕی
یەکێکیان ئەیوت «ئەڵڵا بەرەکەت» نەیانوت وەتەن شوکرت بە نیعمەت
بۆیە ئەم ئەرزە ئەم خاک و ئاوە ئەسیر و مەحکووم مات و داماوە
تۆیش گەر ناتەوێ خۆت تەبەڕا کە پەروەردەی نیعمەت ئەم ئاو و خاکە
بەدنمەک مەبە حقووق شوناس بە لێڵ کورد و وەتەن یەک دڵ و ڕاس بە
هەتا کوو گیانت وا لە بەدەنا ڕۆحت فدا بێ لە ڕێی وەتەنا
ئەوا پێت ئەڵێم بە دیدەی نمین لە گەڵ کلیلەی دڵەی پڕگرین
تاریکی و ماتەم گرتووی یەزیدم تۆم چرای ڕووناک هیوا و ئومیدم
ئەتبەم بۆ مەکتەب بۆ خوێندەواری بۆ کەعبەی ئامال نە وەک بۆ یاری
ئەگەر خوێندنت بۆ تۆڵەی کوردە مێژووی کوردوستان لە دڵتا گردە
وا هیوام هەیە بە خوا و پێغەمبەر لێڵ قەومی کوردا زوو بتخەنە سەر
یا خۆ نەتیجەی دەرچووی لە مەکتەب بۆ خۆت هەوڵ ئەدەی بۆ بەرزی و لەقەب
دەبی بە ئەسباب ژێر خستنی کورد بۆ خوێن ڕشتن و بۆ کوشتنی کورد
ئیستە ئەمەوێ لە قاپی یەزدان هەتا منداڵیت بتبەمە قەبران
کە پێگەیشتی ئەبیت بە ئێشم ئەبیت بە خەنجەر دڵەی پڕ نیشم
کوڕێکم ناوێ بۆ من و خۆی بێ میللەت لە ژێری غەیرا نققەی بێ
کوڕێکم ئەوێ بەڕاستی کورد بێ بۆ حەققی قەومی دەوڵەتانگەڕ بی

1943

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse