سەراپای کچەجاف
Appearance
| کچۆڵەی بە ناز، کچۆڵەی بە ناز | جنسی لەتیفی شۆخی سەرەفراز |
| بازی عیشوەباز، دۆستی شەکەر ڕاز | پێکەنینەکەت بۆ زام مەرهەمساز |
| بلبلی سەرچڵ، سەر چڵی غەمماز شاهینی شاهی سەر قوللەی پێباز | |
| *** | |
| ڕەنگی ڕوخسارت بەیانی بەهار | ئەگریجەت بەندی دڵە وەک زەننار |
| برۆت لە ڕووی ڕوو تۆڕکردووی لووت لار | کەوانە پەرگار دەستی کردگار |
| برژانگ لە کەوان ئەبرۆ تیرئەنداز | |
| *** | |
| چاو دیدەی ئاهوی خەواڵوی خامۆش | بروسکەی تیلی سەرجۆی شەڕفرۆش |
| بە نەشئەی بادەی نازی خۆت سەرخۆش | مەیخانەی عەشقی خستۆتە خرۆش |
| حوسن و عەشق لەگەڵ یەک کەوتوونە ڕاز | |
| *** | |
| گوارە کەوتۆتە ژێر ئەگریجەی خاو | هەڵاوەسراوە لە خوێندا گیراو |
| لامل و گوارە هەردوو تەڵای تاو | هەردو ژێرماڵەی فەرقی زەڕکڵاو |
| گیان و دڵ بۆیان کەوتۆتە پەرواز | |
| *** | |
| سەرگۆنات سێوی لاسوورەی سەردەشت | پاوانەت داوی گەنمەکەی بەهەشت |
| تامەزرۆ زۆرە هیچکەس لێی نەچەشت | کەمەربەستەی دەست وەیسی ماهیدەشت |
| ئاڵ لەسەر سپی سونعی کارساز | |
| *** | |
| سینە زیوی قاڵ لە بۆتەی یەزدان | جووتێک شەمامەی بێستانی جنان |
| هێشتا نەیدیوە دەستانی دەستان | پەنهانە لە ژێر کراسی کەتان |
| لە درزی بەرۆک وەک مانگ شەوق ئەنداز | |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|