سەد نامی خودا ڕوومەتی وەک ماهی تەمامە
Appearance
سەد نامی خودا ڕوومەتی وەک ماهی تەمامە | لەو چاوە نەخۆشانە دەڵێ مەستی مودامە |
ڕوخساری گوڵی نازک و دەم غونچەیی تەنگی | لەو زولف و خەت و خاڵە دەڵێی دانە و دامە |
وا چاکە نەمامی قەدی تۆ تازە و تەر بێ | بینێژە لەسەر دیدەیی من جێگە نەمامە |
لەوساوە کە تۆ ڕوومەت ئەشاریتەوە گیانە | مەجنوونی بیابانم و شەو شین و هەرامە |
بەو غەمزە دڵم کون کونە وەک خانەیی زەنبوور | بەو قەوسی برۆ هەم جگەرت لەت لەت و زامە |
سەد جا کە دڵم عاجز و بیمارە لە دووریت | یادت تەرەب و شەوچەرەس و بەزم و چرامە |
ساقی بە فیداتم بدە ئینساف و مەیی ساف | دەرمانی دڵی خەستە بەڵێ بادە و جامە |
موتریب وەرە تۆش ئەم غەزەلە تازە لەبەر کە | لوقمانی هەموو دەرد و غەم و مەرهەمی زامە |
حیفزی بکە یا ڕەببی لە چاوی حەسەد و بەد | ئەو دولبەرە قەد عەرعەرە ئەو کەبکی خەرامە |
عەیبت نییە غەیرەز ئەمە بێ ڕەحم و وەفایی | بۆ شیمەیی تۆ چا نییە ئەم ڕەسم و نیزامە |
تا ناوی خۆشت ویرد و دوعای سابیرە قوربان | دەرمانی هەموو دەرد و غەم و مەرهەمی زامە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|